پێرێز شوێنگرەوەی ڕۆنالدۆ لە ڕیال مەدرید دیاری دەکات

یاریگا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی، فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی ئەستێرەی وەک شوێنگرەوەی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بۆ یانەکە دەستنیشان کردوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بە پشت بەستن بە چەند هەواڵێکی میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەی کردوە کە پێرێز پێی وایە (پاولۆ دیبالا)ی هێرشبەری ئارجەنتینی یانەی یۆڤێنتۆس بۆ ڕۆناڵدۆ باشترین شوینگرەوە دەبێت، کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ڕیاڵ هەبێت، هەروەها وەک میراتگری ڕاستەقینەی یاریزانەکەی لە قەڵەم داوە، ئەو هەواڵەش دوای ڕۆژێک لە قسەکانی مینو ڕایۆڵای بریکاری ناسراوی یاریزانان دێت، کە ڕایگەیاند کە دیبالا لە یۆڤێنتۆس دەڕوات و باشترین شوێنیش بۆ ئەو لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید یان مان سیتی و مان یۆنایتد دەبێت.

ئاشکرایە کە پاولۆ دیبالا، لە ساڵی 2015 بە بری 32 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پالێرمۆ پەیوەندی بەیانەی یۆڤێنتۆس کرد لە چەند ساڵی ڕابردووشدا تا ئەو ساتە یاریزانە ئارجەنتینییەکە ڕۆڵیکی بەرچاوی لە ئەنجامە باشەکانی یانە ئیتاڵییەکە گێڕاوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply