” بارسێلۆنا چیدیکە لە لا لیگا یاری ناکات “

Catalonia

Catalonia

یاریگا
خاڤیەر تێباس, سەرۆکی لالیگا ئاشکری دکات ئەگەر ھەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا جیا ببنەوە ئەوا بارسێلۆنا چیدیکە لە لا لیگا یاری ناکات و دوور دەخرێنەوە.

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی لالیگا سەبارەت بە بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی کەتەلۆنیا جیابونەوەیان لە ئیسپانیا دەڵێت ” ھیوادارین ئەو شتە روونەدات, بەڵام ھەر کاتێک کەتەلۆنیا بریاری سەربەخۆیی بدات ئەوا بێگومان بارسێلۆنا چیدیکە ناتوانێت لە لا لیگا بەشداری بکات”.

بەرپرسانی ھەرێمی کەتەلۆنیا بریاری ریفراندۆمیان داوە, بۆیە دەنگۆی زۆر ھەیە دوای ریفراندۆم سەربەخۆیی رابگەینێن و لە ئیسپانیا جیا ببنەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply