مۆنتێلا ھیچ مەترسیەکی لەسەر پۆستەکەی نیە

Vincenzo Montella

Vincenzo Montella

یاریگا
ڤیچێنزۆ مۆنتێلا, راھێنەری ئیتاڵی ئەیسی میلان دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر لازیۆ دەنگوێ دوور خستنەوەی بڵابووەوە, بەڵام ئەو دەنگۆیانە ناراست بوون.

رۆژنامەی ” GAZETTA DELLO SPORT”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای دەکات کە فاسۆنی بەرێوەبەری جێبەجێکاری رۆسێنەری دوای شکستەکەی یانەکەیان بەرامبەر لازیۆ لە سێریا ئەی پەیوەندی بە راھێنەری یانەکەیەوە کردووە و پێ راگەیاندووە کە وەک رابردوو بیر لە ئەنجامە باشەکان بکاتەوە و ھیچ مەترسیش لە سەر دوور خستنەوەی نیە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە بەرپرسانی ئەیسی میلان داوایان لە راھێنەرەکەیان کردووە لە یارییەکانی داھاتوو قەرەبووی ئەو شکستە بکەنەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply