کۆتینیۆ سوپڕایزێکی ناخۆش بۆ یۆرگین کلۆپ دەکات

یاریگا

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی، (فیلیب کۆتینیۆ) ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لەگەڵ گەڕانەوەی سوپڕایزێکی ناخۆش بۆ یۆرگین کلۆپ، ڕاهێنەری یانەکەی کردوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە کۆتینیۆ خۆی ئامادە کردوە بە ڕاهێنەرەکەی بڵێت کە نایەوێت لە یاری داهاتووی یانەکە لە چامپیۆنزلیگ بەرانبەر سڤیلیا بەشداری بکات، بەپێی ڕۆژنامەکە کۆتینیۆ لە ڕووی دەروونیەوە زۆر ڕووخاوە و بێ تاقەتە، ئەویش بەهۆی شکست خواردنی بابەتی ڕۆیشتنەکەی بۆ یانەی بارسێلۆنا کە بڕیار بوو بەر لە تەواو بوونی مێرکاتۆی هاوینە تەواو بکرێت، بەڵام یانەی لیڤەرپول فرۆشتنی یاریزانەکەیان ڕەت کردەوە.

هەر سەبارەت بەم بابەتە پێشتر کلۆپ ڕایگەیاندبوو کە کۆتینیۆ بە زووترین کات بۆ یارییەکانی لیڤەرپول دەگەڕێتەوە، بۆیە بەشێک لە رۆژنامەکانی ئینگلتەڕا تا ئیستاش پێشبینی ئەوە دەکەن کە کۆتینیۆ لە یاری چامپیۆنزلیگ بەرانبەر سڤیلیا بەشداری بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply