دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆی ڕیاڵ و بارسا هاندەران شۆک دەکات

Screen Shot 2017-09-11 at 3.05.05 PM

یاریگا
فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە دیاری کردنی کات و ساتی کلاسیکۆی یەکەمی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریگای بێرنابیۆ بەشێکی یەجار زۆری هاندەرانی تووشی شۆک کرد.

لەم بارەیەوە، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمرۆ دووشەممە لە ڕێگەی لێدوانی خافێر تیباس سەرۆکی لیگا بۆ ئێزگەی (ئۆندا سێرۆ) ئاشکرای کرد کە یاری کلاسیکۆ کە بڕیارە 23 ئەم مانگە لە یاریگای بێرنابیۆ بەڕێوە بچێت، لە کاتی نیوەڕۆ سەعات 12 ی گرینتیش ئەنجام دەدرێت، ئەوەش پێچەوانەی یارییەکانی پێشووتری کلاسیکۆ بوو، کە درەنگانی شەو بەڕێوە دەچوو بۆ ئەوەی خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بتوانن لە کاتێکی نموونەیی چێژ لە یارییەکە وەربگرن، بە پێی میدیاکان کاتە تازەکەی کلاسیکۆ کە هاندەرانی ئەوروپا وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تووشی شۆک کردوە، بۆ ئەوەیە تا لیگای ئیسپانیا بتوانێت بینەری زیاتر لە کیشوەری ئاسیا لە چین و ژاپۆن و ئوستڕالیا هەردوو ئەمەریکای باکور و باشوور هەبێت و ڕکابەری پرێمەرلیگ بکات، کە هەفتانە چەند یارییەکی گرنگ لە کاتی نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.

ئاشکرایە کە دوایین یاری کلاسیکۆ نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا کە لە میانەی پاڵەوانێتی سوپەری ئەوروپا بەڕێوە چوو، یارییەکەش بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply