هازارد باسی ئەگەری بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەکات

Screen Shot 2017-09-11 at 11.32.44 AM
یاریگا
لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا (ئیدین هازارد) ئەستێرە یانەی چێلسی باسی گرنگی پاڵەوانێتی چامپۆیۆنزلیگ و چانسەکانی بردنەوەی کرد .

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە هازارد گوتویەتی “لە ئینگلتەڕا چەندین نازناوی گرنگم بە دەست هێناوە، لە فەرنساش بە هەمان شێوە، بەڵام گەر خۆت بە یاریزانێکی گەورە بزانیت، دەبێت بەدوای بردنەوەی ئەو پاڵەوانێتییە بگەڕێیت و هەوڵی بۆ بدەیت، پێشتر لەگەڵ بلووز لە 2014 گەیشتینە قۆناغی پێش کۆتایی بەڵام لەسەر دەستی ئاتلەتیکۆ مەدرید کراینە دەرەوە، بۆیە من بردنەوەی ئەو نازناوەم خستوەتە ناو مێشکم و پێم وایە کاتەکەی نزیک بوەتەوە”.

لەکۆتایی قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەکە هازارد گوتی ” یانەکەمان بە هێزە و خاوەن ڕاهێنەرێکی بە ئەزموونین بۆیە دەکرێت بڵێم زۆر باش خۆمان ئامادە کردوە و چیتر نامەوێت لە تەلەفزیۆن سەیری یارییە گەورەکانی ئەو پاڵەوانێتییە بکەم.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply