زێدان داواکارییەکی بە پەلە پێشکەش بە پێرێز دەکات

Screen Shot 2017-09-11 at 11.02.51 AM
یاریگا
دوای ئەو کێشانەی لە دوایین یارییەکان ڕووبەرووی ڕیاڵ مەدرید بووەوە، زێنەدین زێدان ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بارودۆخەکە وچارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکان داواکارییەکی بە پەلەی پێشکەش بە (فلۆرۆنتینۆ پێرێز)ی سەرۆکی یانەکە کرد.

ڕۆژنامەی(دەیلی ستار)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە زێدان داوای لە پێڕێز کردوە گرێبەستێکی تاوە لەگەڵ هێرشبەرێکی دیکەی ئاست بەرز واژۆ بکات، بۆ ئەوەی ئەو کەم و کوڕییانەی لە هێڵێ هێرشبردنی مێرەنگی دەرکەوتوە پڕ بکرێتەوە، بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەکە زیزۆ گەیشتوتە ئەو باوەڕە کە هەموو فشارەکە کەوتوەتە سەر ڕۆنالدۆ کە بۆ 5 یاری سزادراوە و چاکیش دەزانێت کە کەریم بن زیمە و گاریس بەیل ئاستیان دابەزیوە و مەترسی جارانیان بۆ سەر گۆلی ڕکابەران نەماوە، هەروەها لە یەدەگیش مایۆرال و ڤاسکوێز کارتی بەهێز نین، بۆیە داوای کردوە هەر لەم وەرزە هێرشبەرێکی ئاست بەرز بۆ یانەکە بهێنن.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید لەگەڵ فرۆشتنی ئالڤارۆ مۆراتا بە چێلسی و ماریانۆ بە لیۆن و جێمس رۆدریگێز بە بایەرن هیڵی هیرشبردنی لاواز دەرکەوتوە و لە دوایین دوو یاری یانەکەش لە نێو بێرنابیۆ نەیتوانی بەسەر هەردوو یانەی ڤالەنسیا و لیفانتی سەرکەوتن تۆمار بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply