به‌ڕێوبه‌ری بایه‌رن به‌ توندی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر لێڤاندۆڤێسکی

Robert Lewandowski

 

یاریگا-ره‌خنه‌که‌ی رۆبه‌رت لێڤاندۆڤێسکی له‌ بایه‌رن میونشن  کاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا.

گۆڵکاره‌که‌ی باڤاری به‌ راشکاوانه‌ ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی گرت ده‌بێت  بایه‌رن سیاسه‌تی کڕینی یاریزانانی بگۆڕێت و ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ بهێنێت. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی داوای فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ بکرێت له‌لایه‌ن به‌شێک له‌ هانده‌ران و ئه‌ستێره‌ مێژووییه‌کانی بایه‌رن.

ئه‌مڕۆش کارل هاینز رۆمه‌نیگه‌ به‌ڕێوبه‌ری یانه‌که‌ وتی “جێگه‌ی به‌زه‌ییه‌ ئه‌گه‌ر  لێڤاندۆڤێسکی به‌وجۆره‌  شته‌کان ببینێت. دڵسۆزی له‌ دی ئێن ئه‌ی  بایه‌رن دایه‌ و زۆر گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ و هانده‌رانمان. بۆ ساڵانێکی زۆر فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوومان هه‌بووه‌ که‌ یانه‌که‌ی به‌ ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ شاد کردووه‌. من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونانه‌دام که‌ ده‌ڵێن ده‌بێت نرخی یاریزانان رێکبخرێته‌وه‌ و که‌مبکرێته‌وه‌.  روونه‌ که‌ رۆبه‌رت به‌ گواستنه‌وه‌کانی پاریس سه‌غڵه‌ت بووه‌ به‌ڵام سه‌یره‌ وا ده‌ڵێت له‌ کاتێکدا ئه‌و یاریزانی ئێمه‌یه‌ و خۆی پاره‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گرێت. من به‌داخم بۆ ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی و هه‌رکه‌سێک ره‌خنه‌ له‌ یانه‌که‌ و یاریزانانی بگرێت به‌ ئاشکرا ئه‌وا توشی کێشه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ من”.

ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ستێره‌ پۆڵه‌ندییه‌که‌ دوای ئه‌وه‌ی دێت بایه‌رن  هاوشێوه‌ی هاوتا زه‌به‌لاحه‌کانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا  پاره‌ی زۆر له‌ هێنانی یاریزاناندا خه‌رج ناکات و زۆریکیش ئه‌وه‌ به‌ هۆکاری دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌زانن له‌ ناسناوه‌ ئه‌ورووپییه‌کان.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply