رایۆڵا : متمانه‌م به‌ پڕۆژه‌که‌ی میلان نیه‌ و دیبالا یۆڤی جێده‌هێڵێت

ڕایۆلا

 

یاریگا-مینۆ رایۆڵا   بریکاری ناوداری یاریزانان به‌ راشکاوانه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات متمانه‌ی به‌ پڕۆژه‌که‌ی مارکۆ فاسۆنی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌یسی میلان نیه‌.

رۆسۆنێری له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا ١١ یاریزانی کڕی و هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌ی بۆ ریزی گه‌وره‌کان به‌ هانده‌ران به‌خشی به‌ڵام مینۆ بۆ رایسپۆرت وتی “هیچ شتێکم نیه‌ له‌ دژی ئه‌وان به‌ڵام بڕوام به‌ پڕۆژه‌که‌یان نیه‌”.

ناوبراو باسی پاوڵۆ دیبالای کرد و وتی “دیبالا زوو یا دره‌نگ یوڤێنتۆس جێده‌هێڵێت ، ده‌بێت بچێته‌ شوێنێک که‌ پڕۆژه‌یه‌کی گونجاو بێت بۆ ئه‌و.  بارسێلۆنا له‌ ریفۆرمدایه‌ و ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت راسته‌وخۆ خۆی بگونجێت به‌ڵام بۆ ریاڵ مه‌درید ، چێلسی ، مانچسته‌ر ستی ده‌گونجێت”.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply