ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی سزاکەی مارسیلۆ ئاشکرا دەکات

Screen Shot 2017-09-10 at 2.59.08 PM

یاریگا
دوای ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و لیفانتی لە ڕاپۆرتەکەی ئاماژەی بە لێدانی مارسیلۆ بۆ یاریزانی یانەی رکابەر کرد، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی نزیک لە یانەی شاهانە جۆری سزاکەی مارسیلۆی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (AS)ی مەدریدی ئاماژەی کردوە کە بەگوێرەی یاساکانی ژمارە 98 کە تایبەتە بە دەستدرێژکردنە سەر یاریزانی ڕکابەر، ئەوا لە مادەکە هاتوە کە نەر یاریزانێک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە ئەنقەست لە یاریزانی بەرانبەر بدات، ئەوا بە پێی زیانەکان سزاکەی ڕاگرتن لە 4 یاری تاکو 12 یاری دەبێت، هەروەها رۆژنامەکە دەڵێت ئەگەر مارسیلۆ بە پێی مادەی 123 سزا بدرێت، کە ئەو باس لە بەکارهێنانی توندو تیژی بێ زیان بەرکەوتن بۆ یاریزانی بەرانبەر دەکات، ئەوا سزاکەی لە یارییەک تا 3 یاری دەبێت.

ڕۆژنامەکە لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات کە دوور لە هەردوو ئەو ئەگەرە دوورخستنەوەی مارسیلۆ بۆ دوو یاری کارێکی یەکلایی کراوە، لەبەر ئەوەی هەموو کارتێکی سووری ڕاستەوخۆ واتای ڕاگرتنە بۆ دوو یاری و بەمەش مارسلیۆ لە دوو یاری یەکبەدوای یەکی لیگا دوور دەکەوێتەوە، ئەوە ئەگەر سزاکەی قورس تر نەبێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply