ئینێستا گومان لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا دروست دەکات

Screen Shot 2017-09-10 at 11.22.22 AM
یاریگا
لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، ئەندریاس ئینێستا، ناوەڕساتکاری یانەی بارسێلۆنا گومانی لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە پەیدا کرد.

لەم بارەیەوە، ئنێستا دوای بردنەوەی یانەکەی بە ئەنجامی 5-0 لە یانەی ئیسپانیۆل”بە رۆژنامەنوسانی گوت” هیچ گفتوگۆیەک نێوان من و کارگێڕی بارسێلۆنا ئەنجام نەدراوە، تا ئێستا هیچ دیار نییە، گەر گفتۆگۆکان ئەنجام نەدرێن یان بە پێی پێویست نەبێت، ئەگەری ڕۆیشتن لە ئارادا دەبێت بەڵام لە بارسا بمێنمەوە یان بڕۆم هەموو کاتێک خۆشەویستی ئەو یانەیە لە دڵی من دا دەبێت “.

پێشتر جۆزێب بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەکە بە میدیاکانی راگەیاندبوو کە ڕێکەوتن لەگەڵ ئینێستا سەبارەت بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەنجام دراوە و بەم زووانە ئاشکرا دەکرێت، لە بەرانبەردا یاریزانەکە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە هیچ شتێک لەم بارەیەوە تا ئەو ساتە ئەنجام نەدراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply