مانچێستەر یۆنایتد درێسی ژمارە 7 ی بۆ گرێبەستێکی گرانبەها هەڵگرتوە

Screen Shot 2017-09-10 at 1.01.50 PM

یاریگا
یانەی مانچێستەر یۆنایتد بۆ وادەی گواستنەوەی یاریزانانی داهاتوو، بە ینازە گرێبەستێکی گەورە و گرانبەها ئەنجامبدات و درێسی ژمارە 7 یش کە تایبەتە بە ئەفسانەکانی ئەو یانەیە بڕیارە یاریزانە تازەکە بیپۆشێت.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان زۆر سوورە لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستێک لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی یاریزانی فەرەنسی ئاتلەتیکۆ مەدرید، هەروەها بڕیارە ئەو یاریزانە درێسی ژمارە 7 ی ئەفسانەکانی ئەو یانەیە بپۆشێت، کە پێشتر ئێریک کانتۆنا و کریسیتیانۆ رۆنالدۆ و داڤید بێکهام پۆشیویانە، بە گویرەی ڕۆژنامەکە تێچوونی گرێبەستی گریزمان خۆی لە 100 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی دەدات.

ئاشکرایە کە مانچێستەر یۆنایتد و گریزمان لەگەڵ دەستپێکی مێرکاتۆی ئەم هاوینە ڕێک کەوتبوون بۆ ئەوەی هیرشبەرەکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و تیپەکەی سیمیۆنی بێتە ئۆڵد ترافۆرد بەلام سزاکانی سەر یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید هاتنی یاریزانەکەی دواخست و گریزکان پێی باش بوو بۆ ئەو وەرزەش لە یانە ئیسپانییەکە بمێنێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply