پێرێز پلانێکی نهێنی بۆ فرۆشتنی ئەستێرەیەکی هیڵی هێرشبردنی یانەکەی داڕشتوە

Screen Shot 2017-09-10 at 11.19.32 AM

یاریگا
بە گوێرەی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی (فلۆرۆنتینۆ پێرێز)ی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید پلانێکی نهێنی داڕشتوە بۆ ئەوەی بێ ڕەزامەندی زێدان هێرشبەرەکەی بە یانەیەکی گەورە بفرۆشێت.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بەریتانی بەپشت بەستن بە ڕاپۆرتی چەند ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە پێرێز بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی (گاریس بەیل) و دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە، بەرانبەر ئاست بەرزی هەر یەکە لە ئیسکۆ و ئاسنسیۆ، هەروەها بەهۆی سەرگەرمی مانچێسستەر یۆنایتد بە تایبەتی مۆرینیۆ ی ڕاهێنەری یانەکە بۆ بەدەستهێنانی گاریس بەیل، دەیەوێت پەلە لە فرۆشتنی یاریزانە وێلزییەکە دەکات.

بە پێی ڕۆژنامەکە پێرێز دەیەوێت بە شێوەیەکی نهێنی و بە بێ ئاگاداری زیزۆ کە دژی ئەو کارەیە، بری 100 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی بەیل بۆ شەیتانە سوورەکان بەدەست بهێنێت و (ئەنتوان گریزمان) هێرشبەری ئاتلەتیکۆ مەدرید بۆ یانەکەی ڕازی بکات.
ئاشکرایە کە مۆرینیۆ بۆ چەندین جار بە ئاشکرا باسی خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی گاریس بەیل بۆ یانەکەی کردوە، بەڵام لەم وەرزەدا لەسەر پێداگری زێدان و خواستی یاریزانەکە بەیل هەر ڕیاڵ مەدرید مایەوە، بەڵام ئەگەری ڕۆیشتنی بۆ وادەی گواستنەوەی زستانە ئەگەری تێدا هەیە.

Screen Shot 2017-09-10 at 11.20.28 AM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply