ناوبژیوانی یاری ڕیاڵ و لیفانتی ماڕسیلۆ تووشی سزایەکی گەورەتر دەکات

Screen Shot 2017-09-10 at 10.55.24 AM
یاریگا
دوا بەدوای ئەوەی مارسیلۆ لە دواین خولەکی یارییەکەی ریاڵ و لیفانتی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ناوبژیوانی یارییەکە ڕاپۆرتێکی خراپی لەسەر هۆکاری دەرکردنی مارسیلۆ بە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا داوە.

لەم بارەیەوە، ناوبژیوان هێرناندێز، لە ڕاپۆرتەکەی نووسیویەتی ( لە خولەکی 89 یاریزان مارسیلۆ بە بێ بوونی تۆپ بە پێ بە ئەنقەست لە یاریزانی یانەی لیفانتی داوە) ئەمەش واتای ئەوەیە مارسیلۆ لە بری یارییەک ئەگەری بەهێزی هەیە بۆ دوو یان 3 یاری ڕابگیرێت، بەمەش زیانێکی گەورە بە یانەی شاهانە دەگات کە جگە لە مارسیلۆ ڕۆناڵدۆی پێشتر بەهۆی سزادان لە دەست داوە، هەروەها کەریم بن زیمە و ڤارانیش بە هۆی پێکان ناتوانن لە یاری داهاتوو بەشداری بکەن.

ئاشکرایە ڕیاڵ مەدرید بۆ دووەمین یاری لەسەر یەک تووشی زەحمەتی بوو، جاری یەکەم لە یاریگای بەرانبەر ڤالەنسیا 2-2 یەکسانبوو، ئەم جارەش 1-1 بەرامبەر لیفانتی هاتە دەرەوە، بەمەش جیاوازی یانەکە لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ 4 خاڵ بەرز بوەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply