مێرکل ھێرشێکی توند دەکاتە سەر ئەو یانانەی پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە

Angela Merkel

Angela Merkel

یاریگا
ئانگێلا مێرکل, راوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی دوور لە پیشە سیاسیەکەی باس لە دۆخی وەرزشی دەکات و بە توندیش ھێرش دەکاتە سەر ئەو یانانەی پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی یاریزانان خەرج دەکەن.

راوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی وڵاتەکەی سەبارەت بە گواستنەوەکانی یاریزانانی ئەم ھاوینە گووتی ” بە راستی ئەو یانانەی بڕە پارەیەکی زۆر لە کرینی یاریزانان خەرج دەکەن بونەتە مەترسیەکی زۆر گەورە, ھەربۆیە ئەگەر رێگری لەم کارانە نەکرێت ئەوا تووشی کێشەی گەورە دەبن”.

مێرکلی 63 داواش لە بەرپرسانی فیفا و یوێفا دەکات کاری جدی لەسەر ئەو کەیسە بکەن بۆ ئەوەی رێگری لە بڕە پارە زۆرەیە بگرن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply