هاندەرانی لیڤەرپول لە کۆتینیۆ دەبوورن

Screen Shot 2017-09-09 at 1.07.31 PM
یاریگا
دوای بەدوای شکست خواردنی بابەتی ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ یانەی بارسیلۆنا لە میرکاتۆی هاوینە، یۆرگین کلۆب، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول ڕایگەیاند کە هاندەرانی یانەکەی کۆتینیۆیان خۆش دەوێت و لێی دەبوورن.

لەم بارەیەوە کلۆپ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی گوتی” بە دڵنیاییەوە هاندەرانی رێدز لە کۆتینیۆ دەبوورنو لە بیردەکەن لەسەر ئەوەی کە یاخی بوو بۆ ئەوەی یانەکە جێبهێڵێت و بچێتە یانەی بارسێلۆنا، لە ڕاستیدا لەبەر ئەوەی کۆتینیۆ حەزی ڕۆیشتنی بۆ ئیڤرتۆنی ڕکابەرمان لە هەمان شار نەبوە، ئەوا بابەتەکە لە بیر دەکرێت، یانەی بارسێلۆنا و ئیڤرتۆن دوو یانەی گەورەن بەڵام هاندەران یەک هەستیان بەرانبەر هەردوو یانەکە نییە.

دەربارەی بارودۆخی یانەکە لەگەل کۆتینیۆ کلۆپ دەڵێت” هیچ شتێک نییە، ئێمە وەک ڕاهێنەران و یاریزانان بابەتەکەمان داخستوە و باسی لێوە ناکەین، لەبەر ئەوەی ئەو تا ئێستاش هەر درێسی لیڤەرپول دەپۆشێت و بۆ ئێمە یاری دەکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply