زێدان باسی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و لیگایەکی بێ بارسێلۆنا دەکات

Screen Shot 2017-09-09 at 11.27.58 AM
یاریگا

لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و لیفانتی کەبڕیارە سەعات 2 ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، باسی هەواڵەکانی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و بەڕێوەچوونی لیگای بێ یانەی بارسیلۆنا کرد.

لەم بارەیەوە زیزۆ بە رۆژنامەنووسانی گوت” ناتوانم بێ بارسێلۆنا بیر لە لیگای ئیسپانیا بکەمەوە ، هەموو کات یانەی بارسێلۆنا ئامادەبوە، من وەک هاندەرێکی تۆپی پێ پشتگیری مانەوەی بارسێلۆنا لە لیگای ئیسپانیا دەکەم، هەروەها نامەوێت هیچ شتێکیش سەبارەت بە جیابوونەوەی کەتەلۆنیا بڵێم”، دەربارەی یانەکەشی زیزۆ گوتی ” لە ترسی پێکان پێم خۆش بوو یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید هەر لە مەدرید بمێننەوە و بەشداری یارییەکانی فیفا دەی نەکەن، بەڵام ناکرێت، ئەوەی گرنگ بوو زیانمان کەمبوو، تەنها سیبایۆس تووشی پێکان هاتوە.

لە کۆتاییدا سەبارەت بە گەڕانەوەی ڕۆنالدۆ لە یاری چوارەشەممە لە چامپیۆنزلیگ، زێدان گوتی دڵخۆشم بەوەی جارێکی دیکە لەگەڵ ڕیاڵ یاری دەکاتەوە، سەبارەت بە ئاستی گاریس بەیلیش گوتی من نابینم بەیل بەو شێوە خراپەیە وەکو لە میدیاکان باسی لیو دەکەن، دڵنیام لە یارییەکانی داهاتوو لەم وەرزەدا ئاستێکی باشتر پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ سەعات 2 ی دوای نیوەڕۆ لە یاریگای خۆی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەرکێکی ئاساندا میوانداری یانەی لیفانتی دەکات، بە بردنەوەش بە شێوەیەکی کاتی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی لیگای ئیسپانیا دەگرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply