ڤاڵڤێردی لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری ئیسپانیۆل ڕاگەیاند

Screen Shot 2017-09-09 at 10.57.21 AM

یاریگا
بڕیارە ئەمشەو یانەی بارسێلۆنا لە سێیەمین گەڕی لیگای ئیسپانیا لە یاری دێربی ڕووبەڕووی ئیسپانیۆل ببێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ ئەو یارییە ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە ناوی عوسمان دێمبڵی بۆ یەکەمین جار لیستەکە دەڕازێنێتەوە، بۆیە ئەگەری یاریکردنی یاریزانەکە زۆر بەهێزە، لە هەمان کاتدا ناوی سێرجیۆ رۆبێرۆ کە لە هەردوو یاری پێشووتری یانەکە سەرەکی بوو، بەهۆی پێکانەوە لە لیستەکەدا دوور خراوەتەوە، ئەوەی خوارەوەش لیستی یاریزانانی بارسێلۆنایە بۆ یاری ئیسپانیۆل کە ئەمشەو لە یاریگای کامب نو بەڕێوە دەچێت.

گۆڵپارێزان: تیر شتیگن، کاسبەر سیلیسین
هێڵی بەرگری: سیمیدۆ، بیکێ، ماسکیرانۆ، ئالبا ، دینی ، ئۆم تیتی
ناوەڕاست:ڕاکیتیچ، بۆسکێتس، ئینێستا، پاولینیۆ، گۆمێز
هێرشبردن: عوسمان دیمبلی ، میسی ، سوارێز، دی لیفیۆ، ئالکاسێر

تێبینی یارییەکە سەعات 9.45 ی شەو ئەنجام دەدرێت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply