نێیمار دوای پاریس پلانی ڕۆیشتن بۆ ڕیاڵ مەدرید دادەنێت

Screen Shot 2017-09-09 at 10.27.08 AM

یاریگا
بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەکی بەریتانی (نێیمار جۆنیۆر) ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا بۆ پاریس، ئەو جارە دەیەوێت بگەڕێتەوە لیگا و درێسی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت.

ڕۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، کە نێیمار حەزی لێیە بۆ ریاڵ مەدرید یاری بکات، بەڵام نایەوێت وەکو لویس فیگۆ یەکسەر لە بارسا بچیتە یانەی شاهانە و بە یخانەتکار ناو بنرێت، بۆیە بڕیاری داوە قۆناغی یەکەم بچێتە یانەی پاریس سان جێرمان دواتریش جارێکی دیکە بۆ لیگا بگەڕێتەوە و درێسی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت، ڕۆژنامەکە ئاماژە دەکات کە نێیمار دەزانێت ڕۆنالدۆ دوای دوو سێ ساڵی دیکە وا لە یاری کردن دەهێنێت و ئەو دەبێتە ئەستێرەی ژمارەی یەکی یانەی شاهانە، هەروەها (فلۆرۆنتیۆ پێرێز)ی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەموو وردەکارییەکانی پلانەکەی نێیمار دەزانێت و خۆی بۆ ئامادە کردوە، لەبەر ئەوەی پێشتر یاریزانە بەڕازیلیەکە لە هاتن بۆ مەدرید زۆر نزیک بوو، بەڵام لە دوایین ساتەکان بارسێلۆنا یاریزانەکەی لە چنگی پێرێز دەرهێنا.
ئاشکرایە کە نێیمار دوای شکاندنی گرێبەستەکەی کە بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ بوو، پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کردوە و لە لیگی یەکی فەرنسا تا ئەو ساتە 5 گۆڵی تۆمار کردوە کە دوایین گۆڵ بەرانبەر میتز بوو، هەروەها چەندین گۆڵیشی دروست کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply