بەرپرسانی Bein SPORT لە دژی فێدراسیۆنی سعودیا سکاڵا تۆمار دەکات

 Bein SPORT

Bein SPORT

یاریگا
بەرپرسانی کەناڵی وەرزی Bein SPORTـی قەتەری بە ھۆی دەرکردنی بێژەری کەناڵەکایەن لە یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی سعودیا و ژاپۆن سکاڵایەک لە فێدراسیۆنی ئاسیا تۆمار دەکات.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” الرایە “ـی سعودیا بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی کەنالی قەتەری بە ھۆی دەرکردنی بێژەری یاری نێوان ھەڵبژاردەکەیان بەرامبەر ژاپۆن لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠١٨ـی رووسیا سکاڵایەکیان تۆمار کردووە و ئاراستەی فێدراسیۆنی ئاسیا کردووە و داوایان کردووە کە مافەکەیان لێبەسنرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای تێکچوونی دۆخی سیاسی نێوان سعودیا و قەتەر, ھەردوولا دەستیان لە وەرزشیش وەرداوە و چەندینجاری ھەرەشەیان لە یەکتری کردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply