ڤینگەر داوایەک لە ئالێکسس سانچێز دەکات

Alexis Sánchez

Alexis Sánchez

یاریگا
ئارسێن ڤینگەر, راھێنەری فەرەنسی ئارسێنالی ئینگڵتەرا داوا لە ئالێکسس سانچێزی ھێرشبەری چیلی یانەکەی دەکات گوێ بە ھەرەشەی ھاندەرانی ھەڵبژاردەکەی نەدات.

دوای دوو شکستی لەسەر یەکی ھەڵبژاردەی چیلی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2018ـی رووسیا, ژمارەیەکی زۆر لە ھاندەرانی ئەو ھەڵبژاردەیە کەمپینێکیان لە دژی سانچێز لە تۆرە کۆمەڵاتیەکان راگەیاندووە کە ئەو یاریزانە تواناکانی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەیان پیشان نادات.

ھەر بۆ ئەم مەبەستە ڤینگەری راھێنەری تۆپ ھاوێژەکان داوا لە سانچێز دەکات کە گوێ نەداتە ئەم ھەرەشانە و لە داھاتوودا لەسەر ئاستەکەی بۆ ھەردوولا بەردەوام بێت, بە پێچەوانەوە کاریگەری خراپی لەسەر داھاتووی دەبێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply