چەندین یانەی گەورە ھەوڵیان بۆ گواستنەوەی مولەر داوە

Thomas Müller

Thomas Müller

یاریگا
توماس مولەر, ھێرشبەری ئەڵمانی بایرن میونشن ھاوینی ئەمساڵ لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەروپیەوە کرابووە ئامانج, بەڵام لە کۆتاییدا لە یانەکەی مایەوە.

رۆژنامەی ” BILD “ـی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە کە ھێرشبەری باڤارییەکان دوای وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەی لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی, زۆرجار وەک یاریزانی یەدەک بەشداریکردووە و بۆیە ویستویەتی ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت و بۆ ئەم مەبەستەش یانەکانی مانچێستەر یونایتد, چێڵسی, ئارسێنال, لیڤەرپول و یوڤێنتوس ھەوڵی گواستنەوەیانداوە, بەڵام بە ھۆی ئەوەی گرێبەستەکەی ماوە بەرپرسانی باڤاری ئامادە نەبوون دەستبەرداری ببن.

مولەری 27 ساڵ ھەشت وەرزە لە ریزەکانی بایرن میونشن یاری دەکات و گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2021 لەگەڵ باڤارییەکان کۆتایی دێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply