یاریزانێکی نیوکاسڵ پێش رۆناڵدۆ و نێیماره‌ له‌ فرۆشی درێس له‌ به‌ریتانیا

070c786f012f72505cc957f1a691d536

 

یاریگا-رێژه‌ی فرۆشی درێسی یاریزانان له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا له‌ به‌ریتانیا راگه‌یه‌ندرا و ریزبه‌ندییه‌که‌ دووره‌ له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا.

به‌گوێره‌ی Sports Direct   درێسی پاوڵ پۆگبا له‌ پله‌ی یه‌که‌مدایه‌ و زۆرترینی لێ فرۆشراوه‌ له‌و وڵاته‌دا. مانچسته‌ر یونایتد خاوه‌نی شه‌ش یاریزانه‌ له‌ ٢٠ پڕفرۆشترین درێس.

مات ریچی  یاریزانی نیوکاسڵ له‌ پله‌ی ١٣هه‌می ریزبه‌ندیه‌که‌یه‌دا ، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدا رۆناڵدۆ ١٥هه‌مینه‌ و  نێیمار له‌ پله‌ی ١٨دایه‌.  له‌سه‌ر ئاستی یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی خولی ئینگلیزیش، لیۆنێل مێسی له‌ پله‌ی یه‌که‌مدایه‌ و  وه‌ هه‌شته‌مه‌ له‌ ریزبه‌ندیه‌ گشتییه‌که‌دا که‌ به‌م جۆره‌یه‌

ریزبه‌ندی* ناو یانه‌
1 پاوڵ پۆگبا مانچسته‌ر یونایتد
2 رۆمیلو لوکاکو مانچسته‌ر یونایتد
3 ئێدین هازارد چێڵسی
4 ئه‌لیکسانده‌ر لاکازێتی ئارسناڵ
5 مارکوس راشفۆرد مانچسته‌ر یونایتد
6 هاری که‌ین تۆتنهام
7 سادیۆ مانی لیڤه‌رپوول
8 لیۆنێل مێسی بارسێلۆنا
9 فیلیپ کۆتینهۆ لیڤه‌رپوول
10 زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج مانچسته‌ر یونایتد
11 دێلی ئالی تۆتنهام
12 رۆبێرتۆ فیرمینیۆ لیڤه‌رپوول
13 مات ریچی نیوکاسڵ
14 ئانده‌ر هێرێرا مانچسته‌ر یونایتد
15 کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریاڵ مه‌درید
16 هێنریک مخیتاریان مانچسته‌ر یونایتد
17 دوایت گایڵ نیوکاسڵ
18 نێیمار پاریس سان جێرمان
19 نگۆلۆ کانتێ چێڵسی
20 مه‌سوت ئۆزیل ئارسناڵ

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply