ئینێستا بە یەک وشە سەرۆکی بارسێلۆنا بە درۆزن دەردەخات

Screen Shot 2017-09-07 at 3.29.55 PM
یاریگا
لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا دوای ئەنجامدانی یارییەکەی ئیسپانیا بەرانبەر لیشتنشتاین، (ئەندریاس ئینێستا) ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بارسێلۆنا بە وەڵامێک کە لە یەک وشە پێک هاتبوو سەرۆکی یانەکەی وەک درۆزن دەرخست.

ئینێستا، لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە هەواڵی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لە لایەن بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا تەنها بە ڕۆژنامەنووسانی گوت” نەخێر” واتە گرێبەستەکەی تازە نەکراوەتەوە وەک پێشتر سەرۆکی یانەکە بۆ رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ڕۆژی سێشەممە باسی لێوەکردبوو، لە دیداری ڕۆژنامەکە بارتۆمیۆ ئاماژەی کردبوو، کە ئینێستا وەکو مێسی یاریزانێکی گرنگە بۆ یانەکە و لەگەڵی لەسەر تازەکردنەوەی گرێبەستەکە هەموو شتێکمان کۆتایی پێ هێناوە و بەم زوانە گرێبەستەکەی ڕادەگەیەنن، ئەوەش پێچەوانەی قسەکانی ئینێستایە کە دەڵێت تا ئێستا لەسەر گرێبەستەکەم هیچ گفتوگۆیەک ئەنجام نەدراوە.

ئاشکرایە کە گرێبەستی ئەندریاس ئینێستا لە هاوینی 2018 بە فەرمی کۆتایی پێ دێت و ئەو کات یاریزانەکە دەتوانێت بە خۆڕایی و تەنها بە مووچە پەیوەندی بە هەر یانەیەک بکات کە ئارەزووی یاری کردنی بۆ هەبێت، هەروەها ماوەی ڕابردوو بە هەمان شێوە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا باسی لە تەواوکردنی تازەکردنەوەی گرێبەستی مێسی کردبوو، بەڵام بەرپرسێکی یانەکە دواتر ئاشکرای کرد، کە تا ئیستا مێسی گرێبەستەکەی تازە نەکردوەتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply