سەرۆکی لیگا هێرشێکی توند دەکاتە سەر یانەی پاریس و ناسڕ خلێفی

Screen Shot 2017-09-07 at 2.19.45 PM
یاریگا
وا دیارە کاردانەوەکانی ڕۆیشتنی نێیمار لە یانەی بارسێلۆنا بۆ یانەی پاریس دوای شکاندنی گربەستەکەی کاریگەری بەهێزی تا ئەو ساتەش لەسەر (خافییر تیباس)ی سەرۆکی لیگای ئیسپانیا ماوە.

میدیاکانی ئیسپانیا چەند لێدوانی سەرۆکی لیگای ئیسپانیان بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا باس لە مەترسییەکانی یانەی پاریس سان جێرمان و ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەکە بۆ سەر تۆپی پێی ئەوروپا دەکات، تیباس دەڵێت ئەوەی یانەی پاریس دەیکات کاریگەری خراپی بەسەر تۆپی پێی ئەوروپا دەبێت، هەروەها دژایەتی کردنی یاساکانی یاری خاوێنە کە فیدراسیۆنی ئەوروپا بڕیاری لەسەر داوە، مێسی و کریستیانۆ ڕۆنالدۆ مەرجی شکاندی گرێبەستەکانیان زۆر بەرزە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە لای ناسڕ خلێفی دابین کردنی و سەرف کردنی ئەو برە پارەیە زۆر ئاسان دەبێت، پێوستە سنوورێک بۆ کارانە دابنرێت، ڕۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس سان جیرمان هەموو بەڵانسێکی بازڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزانانی تێکدا.

ئاشکرایە کە یانەی پاریس سان جێرمان دوای کڕینی نێیمار بە پارەیەکی خەیالی دوای شکاندی گرێبەستی بە 222 ملیۆن یۆرۆ، توانی (کیلیان مباپی ) لە یانەی مۆناکۆ بە شێوەی خواستن وەربگرێت، و دەتوانێت بە بری 160 ملیۆن یۆرۆ لە وەرزی داهاتوو بە فەرمی یاریزانە لاوەکەی مۆناکۆ بکڕێت، وەک لە گرێبەستەکەی باسی لێوەکراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply