ئەو گۆڵپارێزە قەڵەوەی لە کاتی یاری ئارسناڵ سەرقاڵی لەفە خواردن بوو سزا درا

Screen Shot 2017-09-07 at 2.02.56 PMیاریگا
وێرای تیپەربوونی کاتێکی زۆر بەسەر ڕووداوی لەفە خواردنەکەی (واین شۆ)ی گۆڵپارێزی یانەی ساتۆن تاون لە یاری بەرانبەر ئارسناڵ لە جامی ئینگلتەڕا، بەلام لە کۆتاییدا فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەڕا سزای سەر گۆڵپارێزەکەی ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی (ASBN) لەمبارەیەوە ئاشکرای کردوە کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەڕا بەهۆی سەرپێچی کردنی ئەو یاریزانە بۆ یاساکانی تۆپی پێی وڵات، بڕیاری سڕکردنی گۆڵپاڕێزەکەی بۆ دوو مانگ دەرکردوە و جگە لە بژاردنی 375 یۆرۆ بە هۆی ڕووداوی لەفە خواردنەکەی شۆ لە نێو یەدەگەکانی یانەی ساتۆن تاون کاتێک ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە و کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان و لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان وێنە و هەواڵی ئەو رووداوە سەیرەیان بڵاو کردەوە، لە هەندێک لە میدیاکانیش ئاماژە کراوە کە شۆ بەرانبەر خواردنی ئەو خواردنە گرەوی کردوە و پارەی وەرگرتوە، ئەو دەنگۆیانەش لە لایەن گۆڵپارێزەکە ڕەت کراوەتەوە.

ئاشکرایە کە (واین شۆ) کە کێشی 145 کغم دەبێت گۆڵپارێزی یەدەگی یانەی ساتۆن تاونە کە لە خولی پلە پێنجەکانی ئینگلتەڕا یاری دەکات، هەر بەهۆی ئەو ڕووداوەش گۆڵپارێزەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەموو جیهان ناو و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.

Screen Shot 2017-09-07 at 2.02.14 PMScreen Shot 2017-09-07 at 2.02.35 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply