مارسیلۆ بەسەرهاتێکی سەیری سەبارەت بە یەکەمین هاتنی بۆ ریاڵ مەدرید دەگێڕێتەوە

Screen Shot 2017-09-07 at 1.02.22 PM
یاریگا
مارسیلۆ، بەرگریکاری بە توانای هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریاڵ مەدرید بەسەر هاتێکی سەیری یەکەمین سەردانی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەمەبەستی واژۆ کردنی گرێبەست لەگەل یانەکە دەگێڕێتەوە.

لەم بارەیەوە، مارسیلۆ بە ڕۆژنامەی AS ی مەدریدی گوتوە” ڕۆژێک یەکێک پەیوەندی پێوە کردم و پێی گوتم دەتەوێت بۆ یانەی ریال مەدرید یاری بکەیت، منیش زۆر بە خۆشحاڵییەوە گوتم بەڵێ ڕازیم گەشتەکەش دەکەم و هەوڵیش دەدەم ببمە یاریزانی ریاڵ مەدرید و دواتر گەشتی مەدریدم کرد، من ئەو کات توشی شۆک بووم، وامزانی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ گفتوگۆدەکەم بۆ ئەوەی پەیوەندییان پێوە بکەم و بۆ یانەکە واژۆ بکەم، کەچی کە چووم بینیم گرێبەست ئامادەکراوە و کاغەزەکان لۆگۆی ڕیاڵ مەدریدی بەسەرەوەیە، منیش یەکسەر بە سەرسوڕمانەوە هەموو کاغەزەکانم واژۆ کرد.

مارسیلۆ گوتیشی ” دواتر چەند کەسانێک بە جلی فەرمی منیان بۆ نێو یاریگای بێرنابیۆ برد و بە میدیاکانیان پێشکەش کردم، ئەوکات کەسوکارم لە بەڕازیل باوەریان نەکرد من بووم بە یاریزانێکی ریاڵ مەدرید تا لە تەلەفزیۆن لە کەناڵی گڵۆبۆ سپۆرت منیان نەبینی، ئەوەی سەیر بوو ئەوەیە کە بەر لە رۆیشتنم ریاڵ نەمدەزانی چامپیۆنزلیگ چییە! ڕۆژێک یاری نێوان مۆناکۆ و پۆرتۆ هەبوو، لە مامم پرسی ئەو یارییە چییە؟ ئەویش گوتی ئەوە پاڵەوانێتی چامپیۆنز لیگە.

مارسیلۆ کە یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ریاڵ مەدرید و باشترین شوێنگرەوەی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی بەڕازیلییە لە یانەکە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە سەرکەوتنەکانی ڕیاڵ مەدرید بینیوە، بە تایبەتی دوو وەرزی ڕابردوو لەگەڵ زێدان کاتێک لە ماوەیەکی کورتدا لەگەڵ ئەو راهێنەرە بەشداری لە بردنەوەی 7 نازناو کرد.

Screen Shot 2017-09-07 at 1.04.32 PMScreen Shot 2017-09-07 at 1.04.06 PMScreen Shot 2017-09-07 at 1.01.29 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply