ڕۆنالدۆ بە دانی پارەیەکی خەیاڵی لە تۆمەتی هەڵاتن لە باج دان ڕزگاری دەبێت

Screen Shot 2017-09-07 at 12.13.23 PM

یاریگا
وا دیارە کێشەی ڕۆنالدۆ سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی بە هەڵاتن لە باج دان کە تییدا یاریزانە پورتوگالییەکە ڕووبەڕووی زیندانی کردن دەبێتەوە، زیاتر درێژەی دەبێت و تەنها بە دانی پارەیەکی خەیاڵی لەو کێشەیە بە تەواوی ڕزگاری دەبێت.

ئێزگەی ( کادینا کۆبێ)ی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە کە تۆمەتبارکردنی ڕۆنالدۆ بە هەڵاتن لە دانی زیاتر لە 14 ملیۆن یۆرۆی باج بە دەستەڵاتدارانی ئیسپانیا، یاریزانەکە تووشی سزای زۆر گەورە دەکاتەوە، کە ڕەنگە بگاتە 15 ساڵ زیندانی کردن، بۆیە لە کاتی سەپاندنی تاوانەکە گەر ڕۆنالدۆ نەیتوانی لەگەڵ دادەوەری گشتی ڕێکەوتن بکات، ئەوا رۆنالدۆ پێویستە نزیکەی 75 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ ئەوەی کەیسەکەی دابخرێت و بە تەواوی ڕزگاری بێت، بەڵام گەر ڕۆناڵدۆ توانی لەگەڵ دادەوەری گشتی ڕێک بکەوێت ئەوا سزاکەی کەمتر دەبێت و تەنها بە 28 ملیۆن یۆرۆ و سزای زیندانی کردن بێ جێبەجێ کردن ڕزگاری دەبێت و کەیسەکەی دادەخرێت.

ئاشکرایە کە ڕۆنالدۆ لە چەندین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە کە ئەو خۆی بە تاوانبار نازانێت و هەموو کات باجەکانی بە تەواوی داوە، هەروەها یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لە رێگەی (فلۆرۆنتینۆ پێریز)ی سەرۆکی یانەکە لە کێشەکەی ڕۆنالدۆ پشتگیری خۆی بۆ یاریزانە پورتوگالییەکە دەربڕیوە.

Screen Shot 2017-09-07 at 12.14.47 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply