کلۆپ سەبارەت بە کۆتینیۆ قسە لەگەڵ یاریزانانی لیڤەرپول دەکات

Screen Shot 2017-09-07 at 11.15.31 AM

یاریگا
لەگەڵ تەواو بوونی یارییە نێو دەولەتییەکانی فیفا دەی و دوو گەڕی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و بەر لە گەڕانەوەی (فیلیب کۆتینیۆ) ی یاریزانی هەڵبژاردەی سامبا بۆ یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، یۆرگین کلۆپ ڕاهێنەری ڕێدز لەسەر یاریزانەکە قسەی بۆ یاریزانانی یانەکەی کرد.

رۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە هەموو چاوەرێی گەڕانەوەی کۆتینیۆ بۆ یانەی لیڤەرپول دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش کلۆپ قسەی لەگەڵ یاریزانانی یانەکەی کردوە سەبارەت بەوەی هەموو پشتگیری کۆتینیۆ بکەن بۆ ئەوەی باری دەروونی باشتر بێت و بتوانێت بۆ یارییەکانی داهاتوو ئامادە بێت، هەروەها ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەی لیڤەرپول داوای لە هاندەرانیش کردوە کە پشتگیری لە یاریزانە بەڕازیلییەکە بکەن، دوای ئەوەی بابەتی ڕۆیشتنی بۆ یانەی بارسێلۆنا بە بن بەست گەیشت.

بە گوێرەی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکەش کلۆپ بە نیاز نییە کۆتینیۆ و فیرمینیۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بۆ یاری بەرانبەر مانچێستەر سیتی یاری پێ بکات، هۆکارەکەش ماندووبوونی ئەو دوو یاریزانەیە بەهۆی یاریکردنیان لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل و هیلاک بوونیان لە گەشت کردن بۆ بەڕازیل و گەڕانەوەیان بۆ ئینگلتەڕا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply