دیێگۆ کۆستا بۆ ڕزگار بوون لە دۆزەخی چێلسی دوایین هەوڵی خۆی دەدات

Screen Shot 2017-09-07 at 10.52.28 AM

یاریگا
تا ئێستا چارەنووسی (دیگۆ کۆستا)ی هێرشبەری یانەی چێلسی لەندەنی نادیارە، بە پێی تازەترین هەواڵ یاریزانەکە بۆ لەندەن گەڕاوەتەوە و دوایین هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بە شێوەی خواستن بۆ یانەیەکی ئەوروپی یاری بکات.

ڕۆژنامەی (زە صەن) لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە کۆستا بۆ ڕزگاری بوونی لە دۆزەخی چێلسی هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی دۆستانە قسە لەگەڵ کارگێڕی چێلسی بکات بۆ ئەوەی بە شێوەی خواستن بۆ یانەی (بێشکتاش)ی تورکی یاری بکات، بۆ ئەم مەبەستەش کۆستا تەنها ئەمڕۆ و سبەی هەینی لەبەردەم ماوە، تا کۆتایی بە وادەی گواستنەوەی یاریزانان لە تورکیا نەهاتوە، بۆ ئەوەی کارەکانی تەواو بکات و لە چامپیۆنزلیگ و لیگی یەکی تورکی بۆ یانە تورکییەکە یاری بکات، بە تایبەتی دوای ئەوەی ڕۆیشتنی بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دوا خرا.

ئاشکرایە کە کۆستا بەهۆی دوور کەوتنەوەی لە مەشقەکانی بلووز بە بری 300 هەزار پاوەن سزا دراوە و جگە لەوەش ڕەوانەی مەشقەکانی تیپی لاوان کراوە، تا باری جەستەیی ئاسایی دەبێتەوە، پێشتریش کۆنتی بە یاریزانەکەی ڕاگەیاندبوو کە ئەو لە نێو پلانەکانی یانەکە نابێت بۆ وەرزی تازە هەر ئەوەش کێشەکەی لە نێوان کۆستا و کۆنتی ڕاهێنەری بەو رادەیە گەورەو ئاڵۆزتر کرد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply