بەهۆی هەڵبژاردەی ئارجەنتین مێسی لە یارییەکی گرنگی بارسێلۆنا بەشداری ناکات

Screen Shot 2017-09-07 at 10.28.58 AM

یاریگا
بەر لە دوو گەڕ لە تەواو بوونی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمەریکای باشوور، هەڵبژاردەی ئارجەنتین لە بارودۆخێکی خراپ دایە و بە پێی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئەگەری هەیە بەهۆی هەڵبژاردەی تانگۆ مێسی لە یارییەکی گرنگی یانەی بارسا دوور بکەوێتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە هەڵبژاردەی ئارجەنتین گەر نەتوانێت بلیتێکی ڕاستەوخۆ بۆ مۆندیالی ڕوسیا ببڕێت و هەر لە پلەی پێنجەم بمێنێتەوە، ئەوا ناچار دەبێت بچێتە پاشکۆ یاری بکات، لەو حاڵەتەش یانەی بارسێلۆنا لە کاتی یاری پاشکۆی پاڵاوتنەکان یارییەکی گرنگی لە گەڕی 11 ی لیگای ئیسپانیا بەرانبەر سڤیلیا هەیە، بۆیە لیۆنێل مێسی و خافێر ماسکیرانۆ ناتوانن لەو یارییە بەشداری بکەن و دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجەنتین یاری بکەن، بەمەش بارسێلۆنا لە ئەگەری مانەوەی هەڵبژاردەی ئارجەنتین لە پلەی پێنجەم لە پاڵاوتنەکان دوو یاریزانی سەرەکی لە کیس دەدات.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی ئارجەنتین 2 خاڵی زێڕینی بەرانبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا لە دەست دا دوای ئەوەی لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوو، بەو بەرانبەربوونەش هەڵبژاردەی تانگۆ پێگەی خۆی لە پلەی چوارەم بۆ بەرژەوەندی هەڵبژاردەی پیرۆ بە فیڕۆ دا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply