کەتەلۆنیا پێنج رۆژ دوای ڕیفراندۆمەکەی کوردستان ڕیفراندۆم دەکات

Screen Shot 2017-09-06 at 3.28.14 PM
یاریگا
پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا بە زۆرینەی دەنگ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، پەسەند کرد.
رۆژی چوارشەممە 6/9/2017، پەرلەمانی کەتەلۆنیا، کە خاوەنی 135 کورسییە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەسەند کرد، بەمەش لەگەڵ سەربەخۆیی وەرگرتنی هەرێمەکە و بوون بە دەوڵەت چارەنووسی یانەی بارسێلۆنا کە یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئیسپانیا و جیهان بە نادیاری دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی تا ئێستا بە فەرمی دەرنەکەوتوە کە یانەکە لە لیگای ئیسپانیا دەچێتە دەرەوە، یانە دەمێنێتەوە.
پێشتر لە رۆژی 9/6/2017، حکوومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا بڕیاری دا رۆژی 1/10/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ جیابوونەوەی هەرێمەکە لە ئیسپانیا، دا.
دوو رۆژ پێش بـڕیاری حکوومەتی کەتەلۆنیا، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراقی لە رۆژی 25/9/2017، دا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply