دی ماریا تووشی پێکان دەبێت و وادەی دوورکەوتنەوەی دیاری دەکرێت

Screen Shot 2017-09-06 at 2.43.44 PM

یاریگا
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییەکەی بەرانبەر ڤەنزوێلا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018 ی رووسیا تەنها دوو خاڵی لەکیس نەدا بەڵکو جگە لەو دوو خاڵە بە نرخە (ئەنخێل دی ماریا)ی ئەستێرەی کاریگەری هەڵبژاردەکەشی بەهۆی پێکان لەدەست دا.

بە پێی میدیاکانی ئارجەنتین یاریزانەکە تووشی ئازاری ماسوولکەکانی ڕانی چەپی بوە و بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، بەڵام پێویستە پشکنینی تەواوی بۆ بکرێت، هەرچەندە میدیاکانی ئارجەنتین ئاشکرایان کردوە کە دی ماریا بۆ نزیکەی مانگێگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە لە چەندین یاری گرنگی پاریس سان جێرمان دوور دەبێت، بەمەش یانە پاریسییەکە زۆرترین زیانی لە ئەنجامی پێکانی دی ماریا بەر دەکەوێت.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی ئارژەنتین لە یاری بەرانبەر ڤەنزوێلا بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوو، بەمەش هیواکانی هەڵبژاردەکە بۆ سەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بۆ مۆندیالی ڕوسیا ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبێتەوە، بە تایبەتی لەگەڵ دابەزینی هەڵبژاردەکە بۆ پێنجەمی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکان کە تییدا تەنها بەڕازیل سەرکەوتنی زامن کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply