بارسێلۆنا بەرگریکارێکی تازە دەکڕێت

Screen Shot 2017-09-06 at 2.02.21 PM
یاریگا
بەپێی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی یانەی بارسێلۆنا بە نیازە لە وادەی گواستنەوەی زستانە بەرگریکارێکی ئاست بەرز بۆ یانەکەی بگوازێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە یاریزانێکی
کۆلۆمبی دەستنیشان کردوە و لەسەر وردەکارییەکانیش ڕێکەوتون.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپپۆرتیڤۆ) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسا (یاری مینا)ی ئەستێرەی هیڵێ بەرگری یانەی پالمێراسی بەڕازیلی دیاری کردوە بۆ ئەوەی بتوانێت هێڵی بەرگری یانەکە تۆکمە تر بکات، بە پێی ڕۆژنامەکە بارسێلۆنا لەسەر بڕی گرێبەستەکە لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە ڕێککەوتوە و بەهای گرێبەستی بەرگریکارە لاوەکە 10 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بەڵام گواستنەوەکە تا وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان دوا دەکەوێت، ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەش لەسەر داواکاری ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا دەبێت، کە پێی گرنگە شوێنگرەوەیەکی دیکە بۆ جیڕاڕد پیکێ و ساموێل ئۆمتیتی هەبێت.

ئاشکرایە کە (یاری مینا)، لە وەرزی ڕابردوو بە باشترین بەرگریکاری خولی بەڕازیلی دەستنیشان کرا، دوای ئەوەی توانی بەشێوەیەکی بەرچاو لە بردنەوەی نازناوی خولی بەڕازیلی یارمەتی یانەکەی بدات و رۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت.

Screen Shot 2017-09-06 at 2.14.30 PMScreen Shot 2017-09-06 at 2.13.10 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply