مۆرینیۆ باسی هۆکاری بەرزبوونەوەی شێتانەی نرخی یاریزانان دەکات

Screen Shot 2017-09-06 at 11.59.37 AM
یاریگا
لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان باسی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی یاریزانانی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە کرد.

لەم بارەیەوە، (سپێشەڵ وەن)لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی گوتی “گرێبەستەکەی پاریس سان جیرمان لەگەڵ نێیمار جۆنیۆر دوای شکاندنی گریبەستەکەی بە 222 ملیۆن یۆرۆ بەڵانسی نرخەکانی کڕین و فرۆشتنی یاریزانانی تێکدا، هەموو شتێک لە بازاڕەکە گۆڕانکاری بەسەر دا هات، من پێم وایە لەو ساتە (ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ)ی یاریزانی بەلجیکی یانەکەمان نرخەکەی 150 ملیۆن پاوەن ببێت، مۆرینیۆ سەبارەت بە گرێبەستەکانی ڕەزامەندی خۆی پیشان داو گوتی لە هەموو گریەستەکان ڕازیم، دەتوانین هەنگاوی باش بنێین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێینەوە ڕێچکەی دەستکەوت و نازناوەکان.

دەربارەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان مۆرینیۆ گوتی ” من لەو ساتە بیر لەوە ناکەمەوە، کاتێک لە ساڵی 2019 گرێبەستم کۆتایی هات ئەو کاتە خەم لەو شتە دەخۆم، من لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا کاری ڕاهێنەرایەتیم کردوە بەڵام ئەو چێژەی لەو کارە لە ئینگلتەڕا وەریدەگرم زۆر جیاوازترە، بۆیە پێم خۆشە زۆرترین کات لە ئۆڵد ترافۆرد بمێنمەوە.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ لەو ساتە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان پێشەنگی یانەکانی پرێمەرلیگی گرتوە و هەروەها دوای دابڕان لە چامپیۆنزلیگ مۆرینیۆ توانی یانەکە جارێکی دیکە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە سەربخاتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply