ڕۆژنامەکانی ئارجەنتین ڕەخنەی توند لە مێسی و هەڵبژاردەی تانگۆ دەگرن

Screen Shot 2017-09-06 at 11.15.29 AM

یاریگا
دوای یەکسانبوونێکی بە تامی دۆڕاندت بەرانبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ی ڕوسیا، ڕۆژنامەکانی ئارجەنتین شاڵاوێکی ڕەخنەیان بۆ سەر مێسی و هەڵبژاردەکە دەست پێکرد.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (ئۆلێ)ی بەناوبانگ بە مانشێتی گەورە بڵاویکردوەتەوە ” باشترین یاریزان دەبێت یەکلاکەرەوە بێت”، لە ڕۆژنامەکەدا هاتوە ” لیۆ لە گێمی یەکەمدا ئاستێکی سەرووی مام ناوەندی پێشکەش کرد، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات لە گێمی دووەم ڕۆڵی کز بوو، بۆیە هەڵبژاردەکە یەکێک لە خراپترین یارییەکانی خۆی لە پاڵاوتنەکان ئەنجامدا”، لە کۆتاییشدا نوسیویەتی ” باشترین یاریزان نابێت یاریزانێکی ئاسایی بێت، دەبێت یەکلاکەرەوە بێت”.

ڕۆژنامەی (کلارین)، دوای باسکردنی یارییەکە و ئەنجامە ناچاوەڕوان کراوەکە ئاماژی بە قسەکانی (خۆرخی سامباولی) ڕاهێنەر داوە کە دەڵێت” بارودخەکە زۆر وێران و خراپ بووە، هەروەها باسی خراپی ئاستی هەڵبژاردەکە دەکات و دەڵێت تیپەکە توانای یەکلایی کردنەوەی ئەنجامی یارییەکانی نەماوە !

ڕۆژنامەی (لاناسیۆن)سەبارەت بە یارییەکە دەڵێت” هەموو شتیکی هەڵبژاردەی ئارجەنتین خراپ بوو، بە تایبەتی هێڵی هێرش بردن کە خراپترین هیڵی تیپەکە بوو، هەروەها هاتوە کە هەڵبژاردەکە تەنها دوو یاری بەرانبەر پیرۆ لە نێو ئارەنجتین و یاری ئەکوادۆر دەرەوەی یاریگای لە پێش ماوە بۆ ئەوەی بتوانێت بلیتێکی ڕاستەوخۆی مۆندیال زامن بکات.

Screen Shot 2017-09-06 at 11.15.13 AMScreen Shot 2017-09-06 at 11.14.44 AM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply