ڕۆناڵدۆ بە هەواڵێکی ناخۆش شۆک دەبێت

Screen Shot 2017-09-06 at 10.40.00 AM

یاریگا
بەگوێرەی ماڵپەڕێکی ئەڵمانی بەناوبانگ (کریستیانۆ ڕۆنالدۆ)ی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشتوە و بە بیستنی هەواڵەکە توشی شۆک هاتوە.

ماڵپەڕی (بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە کە بنەماڵەی ڕۆناڵدۆ بە یاریزانەکەیان ڕاگەیاندوە کە (خۆرخی ئاڤایڕۆ)ی خاڵی تووشی شێرپەنجەی خوێن هاتوە و ژیانی لە مەترسیدایە، بە پێی ماڵپەڕەکە ڕۆنالدۆ بە بیستنی هەواڵەکە نەوەستاوە و ڕاستەوخۆ خاڵە نەخۆشەکەی بە فڕۆکە تایبەتەکەی بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت ڕەوانە کردوە و هەموو تێچوونەکانشی گرتوەتە ئەستۆ بۆ ئەوەی چارەەسەری کیمیای دەست پێ بکات بەهیوای دەربازبوون لەو نەخۆشییە کوشندەیە، هەروەها ڕۆنالدۆ داوای لە( خۆرخی ئاڤیڕۆ) کردوە کە شوێنەکەی جێ بهێڵێت و بێت لە مەدرید لەگەڵ ئەو ژیان بەسەر ببات.

ئاشکرایە کە پێشتر کریستیانۆ رۆنالدۆ باوکی بە هەمان نەخۆشی لەدەست داوە، کاتێک لاو بووە، بۆیە بە بیستنی هەواڵی نەخۆشی خاڵی زۆر کاری تێ کردوە و خەمناکی کردوە.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply