کۆنتی بیر لە جێهێشتنی چێلسی دەکاتەوە

Screen Shot 2017-09-05 at 3.17.54 PM

یاریگا
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی ئینگلتەڕا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەری چێلسی لە رۆیشتن لە یانەی چێلسی لەندەنی بەرەو یانەیەکی دیکەی گەورەی ئەوروپا نزیک بووەتەوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە نیشانەکانی مانەوەی کۆنتی لە بلووز زۆر لاوازە، بە تایبەتی لەگەڵ بایەخی زۆری چەند یانەیەکی گەورەی ئیتالیا بە تایبەتی هەردوو یانەی ئای سی میلان و ئینتەر میلان، هەروەها یانەی بارسێلۆناش چاودێری ئەو ڕاهێنەرە دەکات، ئەوەی زیاتر بارودۆخ و چارەنووسی ڕاهێنەرەکەی نادیار کردوە ئەوەیە کە نێوان کۆنتی و کارگێڕی چێلسی باش نییە، بە تایبەتی لەگەڵ کێشەکانی کۆستا و خراپی میرکاتۆی یانەکە لەگەڵ تەواو بوونی وادەی گواستنەوەی یاریزانان کە بە دڵی ڕاهینەر و هاندەرانی یانەکە نەبوو.

ئاشکرایە کە کۆنتی لە یەکەمین وەرزی سەرپەرشتی کردنی یانەی چیلسی توانی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت، لەم وەرزەش لەگەڵ بەشداری کردنی یانەکە لە چامپیۆنزلیگدا، بلووز ڕووبەڕووی قورسی و زەحمەتی زۆر بووەتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply