کۆتینیۆ پلانێکی تازە بۆ یاخی بوون لە لیڤەرپول دادەنێت

Screen Shot 2017-09-05 at 12.37.07 PM
یاریگا
بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی (فیلیب کۆتینیۆ) ناوەڕاستکاری یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی بەڕازیل زۆر دڵتەنگە و هەر چاوی لە بارسێلۆنایە، بۆیە بریاری داوە پلانێکی دیکە بۆ گەیشتن بە یانە کەتەلۆنییەکە جێ بەجێ بکات.

رۆژنامەی (سپۆررت)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە یاریزانەکە دوای ئەوەی ناوی خرایە لیستی لیڤەرپول بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ هەست بە تووڕەیی و بێزاری زۆر دەکات، لەبەر ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە پلانی تازەی بە دەستەوەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە یاخی بوونی خۆی پیشان بدات و هەوڵ بدات لە وادەی گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە بارسا بکات.

لە لایەکی دیکەوە (یۆرگین کلۆپ) ی ڕاهێنەری لیڤەرپول گوتی فلیب کۆتینیۆ هەست بەوە دەکات کە لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ لیڤەرپول ڕێزی زۆری لێ ناگیرێت بۆیە لەگەڵ کەس نزیکەکانی خۆی قسە دوکات بۆ ئەوەی هەندێک بڕیاری گرنگ دەربکات.

ئاشکرایە کە یانەی لیڤەرپول ڕازی نەبوو کۆتینیۆ بە هیچ نرخێک بە یانەی بارسێلۆنا بفرۆشێت، ئەوە وێرای ئەوەی یاریزانەکە داوای ڕۆیشتنی لە کارگێڕی یانەکەی کردبوو، ئەو ڕووداوەش یاریزانەکەی تووشی بارێکی دەرونی ناهەموار کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply