دراکسله‌ر : له‌ پاریس ناڕۆم و خۆم ده‌سه‌لمێنم

2017-08-25-draxlerjpg_3qz795jlwr71zjiiek1zhn4u

یاریگا-جولیان دراکسله‌ر  ده‌ڵێت په‌یامێکی بۆ یونای ئێمری راهێنه‌ری پاریس سان جێرمان ناردووه‌ به‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا نیشانیدا.

پاریس ده‌یه‌وێت جولیان بفرۆشێت پاش هاتنی نێیمار و ئێمباپێ ، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ چاوی له‌ مانه‌وه‌ و خوله‌کی یاریکردنی زیاتره‌.

ناوبراو پاش یارییه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا و چیک که‌ بۆ ٩٠ خوله‌ک یاری کرد وتی “به‌ که‌می له‌گه‌ڵ پاریس یاری ده‌که‌م، دره‌نگ گه‌ڕامه‌وه‌ مه‌شقه‌کان به‌هۆی جامی کێشوه‌ره‌کان. یاریکردنم بۆ ٩٠ خوله‌ک له‌مڕۆدا زۆر گرنگ بوو تاوه‌کو نیشانی راهێنه‌ره‌که‌می بده‌م که‌ ده‌توانێت پشتم پێببه‌ستێت”.

وتیشی “که‌ یاریزان ده‌کڕیت به‌ ٢٢٢ ملیۆن و ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ به‌دڵنیاییه‌وه‌  زیاتر هه‌لی یاریکردنیان هه‌یه‌ به‌ڵام لێره‌ ناڕۆم و خۆم ده‌سه‌لمێنم”.

ئه‌ڵمانیا ٦-٠ یارییه‌که‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کۆتا هێنا و دراکسله‌ر ئاستێکی به‌رزی نیشاندا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply