سەرۆکی بارسێلۆنا نهێنییەکی گرنگ لەسەر تازەکرنەوەی گرێبەستی مێسی ئاشکرا دەکات

Screen Shot 2017-09-05 at 11.36.04 AM

یاریگا
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جێهێشتنی لیۆنێل مێسی بۆ یانەی بارسێلۆنا بەرەو یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، جۆسێب بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسا نهێنییەکی گرنگی لەسەر گرێبەستی مێسی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە بارتۆمیۆ لە هەوڵێکدا بۆ ساردکردنەوەی هاندەرانی بلووگرانا کە زۆر لە بارودۆخی یانەکە ناڕازین و تووڕەن گوتی” گرێبەستی مێسی تازە کراوتەوە، تەنها ئەوەی ماوە ئەوەیە کە مەراسیمی بۆ سازبکرێت و وێنەی واژۆ کردنی گرێبەستەکان وەربگیرێت و بڵاوبکرێتەوە، ئەو کارانەش بەهۆی ئانەنگی هاوسەرگیری کردنی مێسی و ئەنتۆنێلا و یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دوا کەوت، بۆیە بە هاندەران دەڵێم هیچ نیگەرانی لە مانەوەی مێسی دا نییە و ئەو هیچ دڵتەنگ نییە وەکو لە میدیاکان باسی دەکەن، بەم دواییە قسەمان کرد و ئەو زۆر دڵخۆشە و هیچ کێشەیەکی نییە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەگەڕێتەوە و ئەو کات کاتمان دەبێت ئەو بابەتە کۆتایی پێ بهێنین.

ئاشکرایە کە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەڕا لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئاماژەیان کردوە کە مێسی گرێبەستی تازە ناکاتەوە و دوای تەواو بوونی وادەی گرێبەستەکەی بەخۆڕایی بۆ یانەیەکی دیکە دەڕوات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply