بۆسکێتس باسی بەراوردکردنی ئینێستا و ئیسکۆ دەکات

Screen Shot 2017-09-05 at 10.52.42 AM

یاریگا
لەگەڵ درەوشانەوەی بەرچاوی ئیسکۆ لە دوایین یاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرانبەر ئیتاڵیا بابەتی بەراوردکردنی ئەو یاریزانەی بە ئەندریاس ئینێستا لەلایەن هاندەران و میدیاکان هینا کایەوە، بۆسکێتس ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا باسی بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانەی کرد.

سێرجیۆ یۆسکێتس، ناوەڕساتکاری یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە لەگەڵ هەردوو یاریزان تا ئێستا یاری دەکات، گوتی نامەوێت بە هیچ شێوەیەک بەراورد لە نێوان ئەو دوو یاریزانە بکەم، هەردووکیان یاریزانی زۆر ئاست بەرزن، بەڵام هەر یەکەو شێوازی تایبەتی خۆی هەیە لە یاری کردن، هەر چەندە لە زۆر شتیش هاوشێوەن، ئیسکۆ لە چەند ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا بەهرەکانی خۆی بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکیش دەرخستوە و بەرانبەر ئیتالیاش ئاستێکی بەرزی هەبوو و دووگۆڵیشی تۆمار کرد، بۆیە ئەو لەگەل ئنێستا بە بەکار هێنانی بەهرەکانیان دەتوانن چێژ بە هەموان ببەخشن و خزمەتی تیپەکە ش بکەن”.

لە لایەکی دیکەوە، داڤید دی خیا گۆڵپارێزی شەیتانە سوورەکان و هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرسوڕمانی خۆی بە ئاستی ئیسکۆ دەربڕی و گوتی ” چەندین سالە ئیسکۆ دەناسم بە بەهرەکانی سەرسامم، ئەو شتی سەیر بە تۆپەوە ئەنجام دەدات بەڵام لە لای من بووتە شتێکی ئاسایی دەزانم ئەو دەتوانێ چی بکات و بەلامەوە بوەتە کارێکی ئاسایی، لەبەر ئەوەی پێشتر بەهرەکانی ئەوم بینیوە .

ئاشکرایە کە ئیسکۆ بە پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب بەرانبەر ئیتاڵیا و تۆمار کردنی دوو گۆڵ وەک باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشان کرا، هەروەها دوای ئاستی یاریزانەکە لە لایەن یاریزانانی هاوڕێی و میدیاکانی جیهان ستایشی زۆری یاریزانەکە کرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply