مێسی خؤی ئامادە کردوە بە خۆڕایی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات

Screen Shot 2017-09-05 at 10.24.35 AM

یاریگا
لەگەڵ تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا و نزیک بوونەوەی وادەی تەواو بوونی گرێبەستەکەی، ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە مێسی لەم هاوینەدا بەخۆڕایی لە یانە کەتەلۆنییەکە دەڕوات.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (زە صەن) ئاماژەی کردوە کە مێسی لەسەر ئەو کارەی بەردەوام دەبێت و گرێبەستەکەی تازە ناکاتەوە، بۆ ئەوەی لەم هاوینە لەگەڵ تەواو بوونی گرێبەستەکەی بە خۆڕایی بە ئەوەی بارسێلۆنا هیچ وەربگرێت، دەچێتە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کە پیپ گواردیۆلا سەربەرشتی دەکات، بە پێی ڕۆژنامەکە تووڕە بوونی مێسی هۆکاری ئەنجام نەدانی گرێبەستی پێویست بوو لە لایەن بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا کە نەیان توانی فیلبپ کۆتینیۆ و چەندین ئەستێرەی دیکە بۆ یانەکە ڕازی بکەن و تەنها دیمبلی لە دۆڕتمۆند و پاولینیۆ لە گوانجۆی چینی و سیمیدۆی پورتوگالی لەم میرکاتۆیە بۆ یانەکە هێنا.

لەکۆتایی هەواڵەکەی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە هاتوە کە مێسی دوای ئەو ڕووداوانە جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی دەست پێکردوەتەوە، ئەوەش ئاماژەیەکە کە ئەم هاوینە دەڕوات.

لە لایەکی دیکەوە، سەرەڕای ئەو هەواڵانە (ئالبێرت سۆلێر) بەڕێوەبەری یانەی بارسێلۆنا لە مانەوەی مێسی دڵنیایە و لە دواترین لێدوانیدا گوتی ” کە ئەگەری هەیە دوای تەواو بوونی یارییە نێو دەوڵەتییەکانی فیفا دەی مێسی گرێبەستە تازەکەی واژۆ بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply