خدێرا ١٢٠٠ بلیتی یارییه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌کڕێت

سامی خدێرا

سامی خدێرا

 

یاریگا-سامی خدێرا  ناوه‌ڕاستکاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ١٢٠٠ بلیتی یارییه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا و نه‌رویجی کڕیووه‌.

ئه‌مشه‌و کاتژمێر ٩:٤٥ خوله‌ک ، ئه‌ڵمانیا له‌ پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی ٢٠١٧ دا میوانداری نه‌رویج ده‌کات . خدێرا له‌ هه‌ڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانه‌دا ١٢٠٠ بلیتی بۆ منداڵانی نه‌خۆش کڕیووه‌ که‌ شه‌ڕی شێرپه‌نجه‌ ده‌که‌ن.

سامی بۆ په‌ڕه‌ی فه‌رمی یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا وتی “دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌م یاریگایه‌ یارییه‌کی دۆستانه‌مان ئه‌نجامدا، بۆیه‌ ویستمان کارێکی باش بکه‌ین . یارییه‌که‌ی رۆژی دووشه‌مه‌ی شتوتگارت کات و شوێنێکی گونجاو بوو”.

ناوبراو له‌ پێکهاته‌ی ئه‌ڵمانیادا نه‌بوو به‌رامبه‌ر چیک به‌هۆی پێکان، به‌ڵام پێشبینی ده‌کرێت بۆ ئه‌م یارییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply