ژیان نامه‌ی مایکڵ فێلپس

michael-phelps-olympics-sports-illustrated-cover-story

یاریگا-مایکڵ فێلپسی ئەمریکی لە ۳۰ی حوزەیرانی ساڵی ۱۹٨٥ لە شاری بالتیمۆر لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا لەدایکبووە، فێڵپس ناسراو بە ماسی فڕیو خاوەنی چەندین مەداڵیای ئاڵتوونە لە ئۆڵۆمپیاد کە هیچ کەسێک نەیتوانیوە ئەوەندە بەدەست بهێنێت، فێڵپس لە ژیانی وەرزشیدا ٨٥ مەدالیای بەدەست هێناوە، ئەم سەرکەوتنانەی ناوبراو وایکردووە چەندین خەڵات بەدەست بهێنێت وەک باشترین مەلەوانی ساڵی جیهان و باشترینی ئەمریکی، مایکڵ لە دوای ئۆڵۆمپادی ۲۰۰٨ ڕێکخراوێکی بەناوی خۆیەوە دروستکرد بۆ یارمەتیدانی مەلەوانان و پاشان لە ساڵی ۲۰۱۲ وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند بەڵام لە نیسانی ساڵی ۲۰۱٤ گەڕایەوە و لە ئۆڵۆمپیادی ۲۰۱٦ و پێنجەم ئۆڵۆمپیادی فێڵپس بە بەرزکەرەوەی ئاڵای ئەمریکا هەڵبژێردرا، لە ۱۲ی ئاب ساڵی ۲۰۱٦ دووەم وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند.

ناو: مایکڵ فرێد فێڵپس
ڕۆژی لەدایکبوون: ۳۰ حوزەیران {٦} ۱۹٨٥
شوێنی لەدایکبوون: Baltimore, Maryland, USA
نازناو: ماسی فڕیو
باڵا: ۱۹۳سم
کێش: ٨٨کگم
وەرزش: مەلەوانی

ژمارەی مەدالیا: ٨٥

٦٦ مەدالیای ئاڵتوون
۱٤ مەدالیای سیلڤەر
۳ مەدالیای بڕۆنز

نازناو:
٨ باشترین مەلەوانی ساڵی جیهان
۱۱ باشترین مەلەوانی ساڵی ئەمریکا

وەرگێڕان: گرووپی KTG

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply