ڕاستییەکی تاریکی گواستنەوەی یاریزانان

9

یاریگا – وشیار جه‌بار

 هەموو وەرزێک بە نزیکەیی لە هەموو خولێک یانەیەکی نوێ دەردەکەوێ و دەگاتە لوتکە وەک مۆناکۆ و لیستەر سیتی و وۆلفسبۆرگ و سیڤیا تەنانەت هەندێک جار دۆرتمۆندیش، هەرچۆنێک بێت ئەو ئاستەیان بۆ ماوەیەکی زۆر نامێنێتەوە و پاش وەرزێک یان دوو وەرز دووبارە وون دەبنەوە، لەوەش لایەنە تاریکەکەی گواستنەوەی یاریزانان دەردەکەوێ.

با باسی مۆناکۆ بکەین بۆ ئەوەی بابەتەکە ئاسانتر بگات، کە پێشکەوتنێکی گەورەیان بینی لە کۆتا وەرز، خولی فەڕەنسایان بردەوە و گەیشتنە پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا، یانەی مۆناکۆ پێکهاتەیەکی نایابی هەبوو، بەڵام پێکهاتە باشەکەیان هێرشی کرایە سەر لە بازاڕی گواستنەوە، باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و هەردوو یاریزانی باڵەکانی بەرگری فرۆشرا، کە بێرناردۆ و مێندی ڕۆیشتنە مان سیتی و باکایاکۆش بۆ چێڵسی و مباپێش بۆ پاریس سان جێرمان.

دۆرتمۆند خراپترین مێژووی هەیە لەگەل گواستنەوەی یاریزانان، هەرکاتێک دۆرتمۆند پێکهاتەیەکی نایابی هەبووبێت ئەوا یاریزانەکانیان لەدەستداوە، تەنانەت زۆر یاریزانیان ڕاستەوخۆ چوونەتە یانەی ڕکابەریان، ئەو یاریزانانەی یانەکەیان جێهێشتووە وەک لیڤاندۆڤسکی و مختاریان و هۆمڵز و … هتد.

سیڤییا باشترین بەڕێوەبەری وەرزشی هەبوو کە یاریزانی بێوێنەی هەبووە و سێ ساڵ یۆرۆ لیگیان بردەوە، بەڵام ئەوانیش یاریزانی زۆریان لە دەستدا وەک گامیڕۆ و باکا و ڕاکیتیچ و ڤیداڵ و کۆکێ و ماریانۆ تا وای لێهات مۆنچی یانەکەی جێهێشت.

یانە گەورە و دەوڵەمەندەکان هەمیشە سوود لەو یانانە وەردەگرن، بە ئاسانی یاریزانەکان هەڵدەخەڵەتێنن بە پارە و ئەگەری بردنی نازناوی زیاتر، بێگومان ئەوەش بۆ نازناوە گەورەکان باشە، بەڵام کاریگەری خراپی بۆ یانەکانی تر دەبێت و لە ئەنجامدا هەموو ساڵەک هەمان یانە نازناوەکانیان گرتووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply