زانیاری له‌سه‌ر پاڵاوتنه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ مۆندیالی 2018

8

یاریگا – ئارام سه‌مین

پاڵاوتنی مۆندیال (ئەوروپا)
54 هەڵبژاردە
9 گرووپ
هەر گروپێک 6 هەڵبژاردە
هەر هەڵبژاردەیەک بە شێوازی هاتن و چوون، 10 یاری ئەنجام دەدات.
____________________
شێوازی سەرکەوتن:
یەکەمی هەر گروپێک، ڕاستەوخۆ سەر دەکەوێت بۆمۆندیال.
دووەمی هەموو گروپەکان، دەکرێن بە ڕیزبەندی. یەکەم تاوەکو هەشتەم، دەگەنە پاشکۆی پاڵاوتنەکان. ڕیبەندی نۆیەم ماڵئاوایی دەکات.
ئەو هەشت تیپەی دەمێننەوە، بەشێوازی هاتن و چوون، بەر یەک دەکەون. بەشێوەی تیروپشک. چوار تیپی براوە، سەردەکەون بۆ مۆندیال. کە یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتن لە ڕۆژانی: 5 و 10-10-2017 ئەنجامدەدرێت.
بەمشێوەیە لە کیشوەری ئەوروپا، 13 هەڵبژاردە دەگەنە مۆندیالی 2018ی ڕووسیا. کە ئەوروپا بەبەراورد بە کیشوەرەکانی تر، پشکی شێری بەردەکەوێت.
________________________
فیفا ئەو شێوازانەی دەستنیشانکردووە، کە لە حاڵەتی یەکسان بوونی دوو هەڵبژاردەدا، کامیان سەردەکەوێت. بەپێی یاسای ژمارە 20.6 و 20.7 لە دەستووری فیفادا.
شێوازەکان:
یەکەم ـ خاڵ
جیاوازی گۆڵ
گۆڵە تۆمارکراوەکان
یاری ڕاستەوخۆ
جیاوازی گۆڵ لە یارییە ڕاستەخۆکاندا
گۆڵ لە یارییە ڕاستەوخۆکان
گۆڵ لە دەرەوەی یاریگا
یاری یەکلاکەرەوە لە 90 خولەکدا + کاتی زیادکراو + لێدانی یەکلاکەرەوە.
__________________

تێبینی: قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتن، کە پێکدێت لە باشترین هەشت هەڵبژاردەی خاوەن پلەی دووەم. یارییەکان بەشێوازی ڕاستەوخۆیە، واتە ناکرێن بە کۆمەڵە. بۆ نموونە بەمشێوەیە دەبێت:
أ VS ب
ج VS د
هــ VS و
ز VS ص

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply