ژیان نامه‌ی گێرد مۆلەر

B1gYGaHIAAACtMe

یاریگا-جێرادر مۆلەر (گێرد مۆلەر)، لە ٣/١١/١٩٤٥ دا لە دایک بوە، کە یاریزانێکی خانەنشینبووی ئەڵمانیایە، ھێرشبەرێکی بەھێزی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو، بە یەکێک لە باشترین گۆڵکەرەکانی مێژوو دادەنرێت.

لە ئاستی نێو دەوڵەتی لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژئاوا، ٦٨ گۆڵی تۆمار کرد لە ٦٢ دەرکەوتن، و بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لەگەڵ بایەرن میونخ بوو، ریکۆردێکی تۆمار کرد کە ٣٦٥ گۆڵی تۆمارکرد لە ٤٢٧ یاری (بۆندسلیگا)، و ڕیکۆردێکی نێودەوڵەتی کە ٦٦ گۆڵی کرد لە ٧٤ یاری لە (کاس ئیتیحاد دولی). و ٤٨٧ گۆڵی تۆمارکردوە لە کۆی ٥٥٥ یاری دا.

و بە نازاناوی “bomber der nation” ناوردا واتا بۆمبھاوێژی گەل، و لە ساڵێ ١٩٧٠ بە باشترین یاریزانی ئەورووپا دیاری کرا لە دوای وەرزێکی سەرکەوتوو لەگەڵ بایەرن، و ھەر لەو ساڵە 10 گۆڵی تۆمار کرد لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لە مۆندیال و پێڵاوی ئاڵتوونی وەرگرت کە زۆرترین گۆڵی ھەبوو لە مۆندیالی ئەوساڵە، و لە مۆندیالی ١٩٧٤ دا ٤ گۆڵی تۆمار کرد و گۆڵێکیان لە یاری کۆتایی مۆندیال بوو.

مۆلەر بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ زۆرترین گۆڵی ھەبوو لە مۆندیال کە ١٤ گۆڵ بوو، لە ڕیزبەندی نۆیەم یاریزانی سەدە داندراوە بە پێی (یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ مێژوو و ئامارەکان- IFFHS)، هەروەها گێرد مولەر باپیری تۆماس مولەری ئەڵمانی یاریزانی یانەی بایرن میونخە کە ئەویش لەسه‌ر ڕێبازەکەی ئەم ئەڕوات.

ناو: جیرارد مۆلەر.
ساڵی لە دایک بوون: ٣/١١/١٩٤٥
شوێنی لە دایکبوون:
نۆردڵینگێڵ ئەڵمانێا – Nördlingen Germany
باڵا: ١.٧٦m

نازناوەکانی:
٤ بۆندس لیگا
٤ جامی ئەڵمانیا
٢ جامی سووپەری ئەورووپا
٣ جامی ئەورووپا
٢ جامی جیھانی
۱ جامی یۆرۆ

وەرگێڕان : گرووپی KTG



<img src=

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply