پریمه‌رلیگ رێگه‌ی نه‌دا ریناتۆ سانچێز درێسی ژماره‌ ٨٥ بپۆشێت

renato sanchez

 

یاریگا-ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌ چاوه‌ڕواننه‌کراوترین گرێبه‌سته‌کانی هاوینه‌ هاته‌ ئه‌نجامدان و سوانزی ستی  توانی  ریناتۆ سانچێز به‌ خواستن به‌ده‌ست بهێنێت.

سه‌ره‌تا سوانزی درێسی ژماره‌ ٨٥ی راگه‌یاند بۆ سانچێز له‌سه‌ر داوای خۆی به‌ڵام به‌رپرسانی پریمه‌رلیگ رێگه‌یان به‌و کاره‌ نه‌دا، ناوبراویش ژماره‌که‌ی بۆ ٣٥ گۆڕی هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌ی وه‌رزی رابردوو ده‌یپۆشی.   هۆکاری ره‌تکردنه‌وه‌که‌ش بۆ یاسایه‌کی ئه‌و وڵاته‌یه‌ که‌ ده‌بێت ژماره‌ی نوێ  نزیک بێت له‌ به‌رزترین ژماره‌ی ئێستای تیمه‌که‌.

سانچێز که‌ چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌کی گه‌وره‌ی لێده‌کرا به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ، بایه‌رنی جێهێشت و به‌ خواستن په‌یوه‌ندی به‌ تیمه‌که‌ی کلیمێنتییه‌وه‌ کرد.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply