لیستەر ستی لە جەزائیرەوە شۆک دەکرێت

یاریگانێت- بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان چرکە بە چرکە لە کۆتا دەرفەتەکانی خۆی نزیک دەبێتەوە و هاندەر و هەوادارانی تۆپی پێیش هەندێکیان چاوەڕێی مژدانەی یانەکانیان و هەندێکیشیان بە ترس و دڵەڕاوکێی فرۆشتنی یاریزانەکانیانەوە لە کۆتا ساتەکانی میرکاتۆی هاوینە دەڕوانن.

لەم سەروبەندەدا ئەمڕۆ پەیامنێری سکای نیوز بە شێوەی هەواڵێکی بەپەلە ڕایگەیاند کە یەکێتی تۆپی پێی جەزائیر مۆڵەتی بە ڕیاز مەحرز داوە تا کامپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەکە جێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی کە تا ئێستا یەکلا نەبۆتەوە ڕوو دەکاتە کام یانە.

ئەم مۆڵەتدانەی یەکێتیەکە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە هەڵبژادەکەیان ڕوو دەکاتە وڵاتی زامبیا بۆ ئەنجامدانی یاریەکیان لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ۲٠۱۸ی ڕووسیا.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێرەکەی سکای نیوز، ئەم هەواڵە کتوپڕەی یەکێتی تۆپی پێی جەزائیر یانەی لیستەر ستی تووشی شۆک دەکات و ئەگەری جێهێشتنی ڕیاز مەحرەز تا ڕادەی دڵنیابوون یەکلایی دەکاتەوە.

ئەوەی لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە، یانەی رۆمای ئیتاڵی بە توندی بەستراوەتەوە بە داهاتووی ئەستێرەکەی لیستەرەوە. جگە لە وەش، هەر یەکە لە یانەکانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد و بارسێلۆناش لە ئەگەرەکانی داهاتووی جەزائیرییە نێودەوڵەتییەکەن.
21267389_796945760484897_1876600395_o

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply